ئاسۆ مامەند: كەسێك لە پشكی یەكێتی بۆ پارێزگاری كەركوك دیاری دەكرێت

بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك ڕایگەیاند، بەڵێنمان پێدراوە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركوك بكشێنەوە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا و كەسێكیش لە پشكی یەكێتی دەبێتە پارێزگاری كەركوك.

ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، باشترین چارەسەر بۆ پاراستنی دۆخی كەركوك پاشەكشەبووە بۆ ئەوەی زیان بە هێزەكانی پێشمەرگە و هاوڵاتیانی شارەكە نەگات، وتیشی "هێزەكانی عێراق بەڵێنیان پێداین كە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە شارەكە بكشێنەوە".

ڕاشیگەیاند، "پارێزگاری كەركوك پشكی یەكێتییە و كەسێكی دیكە لە شوێنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك دادەنێن و ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتكردەوە كە بارەگاكانیان گیرابێت" 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە سنووری دووزخورماتوو بەشێك لە هاوڵاتیان ئاوارەبوون و لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و چارەسەركردنی ئەو گرژیانەی لە دووزخورماتوو دروست بووە.



PM:01:50:18/10/2017