بەرپرسێكی ئێرانی: دەوڵەتی عێراق دەتوانێت بە ئاسانی هەولێر بگرێت

بریكاری سەرۆكی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران، لەبارەی ئاڵۆزیەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی باشوری كوردستانەوە هاتە دەنگ و  ڕایدەگەیەنێت "دەوڵەتی ناوەندی ئاسانتر لە كەركووك دەتوانێ هەولێر بگرێت".

بەپێی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، ئەمیر عەبدوڵاهیان، بریكاری كاروباری نێودەوڵەتی سەرۆكی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە توویتێكدا رای خۆی لەبارەی ئاڵۆزیەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی باشوری كوردستانەوە ڕاگەیاند.

بریكاری سەرۆكی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران  ڕایدەگەیەنێت دەوڵەتی بەهێزی عێراق، هەولێر ئاسانتر لە كەركووك دەگەڕێنێتەوە سەر عێراقی یەكگرتوو و دەڵێت "تەنیا لە چەند خولەكێكدا دەتوانێت ئەو كارە بكات".

بەرەبەیانی ١٦ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٧ هێزەكانی عێراق، بە فەرمانی عەبادی چوونە شاری كەركوك و ئاڵای كوردستانیان لەسەر بینای پارێزگای كەركوك هێنایە خوارەوە و ئاڵای عێراقیان لەسەر بیناكە هەڵكرد و جێگری پارێزگاری كەركوكیش وەك پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت دیاریكرا.

دوێنێش هێزە عێراقیەكان شنگال و گوێر و مەخمووریان چۆڵكرد و حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەكان شوێنیان گرتنەوە.

هەروەها هێزە عێراقیەكان دەستیان گرت بەسەر سەرجەم ئەو بیرە نەوتانەی كە پێشتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە لەو ناوچانە بەڕێوە دەبران.



PM:02:22:18/10/2017