پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

بڕیارە سبەی پێنچشەممە یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆببنەوە و فراكسیۆنی یەكێتیش داوای یەكڕیزی دەكات.

فەرحان جەوهەر، پەرلەمانتاری پارتی بەدەزگاكانی راگەیاندنی راگەیاند، سبەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە شاری هەولێر كۆدەبنەوە و دەڵێت "كۆبونەوەكە بۆ گفوگۆكردن سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ناوچە دابڕاوەكان و هەرێمی كوردستان دەبێت".

تا ئێستا نازانرێت ئەو شاندەی یەكێتی كە بەشداری لە كۆبوونەوە دەكات لەگەڵ پارتی لەكێ پێكهاتووە و سەر بە كام باڵەی یەكێتیە.

هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2017 راگەیەندراوێكی لەبارەی دواین بارودۆخی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، "گەلەكەمان بە دۆخێكی هەستیار و قۆناغێكی نەخوازراودا تێدەپەڕێت و پێویستی بە گفتوگۆ و یەكڕیزی هەبێت".

هاوكات چوار خاڵ وەك نەخشەڕێگا و پێویستی ئەم قۆناغە دیاریدەكات:




PM:03:23:18/10/2017