حەشدی شەعبی ژمارەیەک لە پێشمەرگە دیلەکانی ئازاد کرد

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگه‌یاند، به‌هه‌وڵی حیزبەکەی ١٧ پێشمه‌رگه بە دیل گیراو ئازاد كران.


رێبوار ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەماڵپەڕی فەرمیی حیزبەکەی راگەیاندوە: پاشنیوەرۆی ئەمرۆ 17 دیلی پێشمه‌رگه‌ كه‌ كه‌وتبوونه‌ ده‌ست هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌ كه‌ركوك ئازاد كران.


وتیشی: ئازادكردنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ دیلانه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بووه‌و پێشمه‌رگه‌ دیله‌كان پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرانه‌وه‌.



PM:07:44:18/10/2017