لە چەند ناوچەیەکی کوردی ئاڵای کوردستان هەڵکرا

لە ناحیەی قەرەتەپە و چەند شوێنی دیکە ئاڵای عێراق هێنرایە خوارەوە و ئاڵای کوردستان هەڵکرا.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند حەشدی شەعبی قەرەتەپە و جەبارەیان چۆڵکردووە و هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە ئاڵای عێراقیان هێناوەتە خوارەوە و ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد لە قەزای خورماتوو هاوڵاتیان و خۆبەخشەکان چاوەڕوانی کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکەن لەو ناوچەیە بەهۆی ئەوەی لەکاتی هاتنی حەشدی شەعبیدا شەڕێکی قورس ڕوویدا و خەڵکێکی زۆر ئاوارەبوون ئەگەری سەرهەڵدانەوەی پێکدادان لەو ناوچەیە هەیە.

هاوکات شەوی ڕابردوو حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیدا بە کشانەوەی حەشدی شەعبی لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیتر.



AM:09:09:19/10/2017