ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە مەترسی بۆ سەر هەولێر هەن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت "هیچ هێزێک بە ئاراستەی هەولێر جوڵەی پێ نەکراوە و هێزی پێشمەرگەش لە ئامادەباشی تەواو دایە".


دەقی راگەیێندراوەکە

هەندێ سایت و پەیجی چەواشەکار پرۆپاگەندەی وا بڵاو دەکەنەوە کە گوایە مەترسی لە سەر هەولێر هەیە، ئێمە دەزانین سەرچاوەی ئەم پرۆپاگەندانە کێن و دەزانین دەیانەوێ رۆڵی تابووری پێنجەم ببینن و کەشێک بخولقێنن کە شکست و شەرمەزاریی خۆیانی پێ داپۆشن.

خەلکی هەولێر دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ مەترسیەک لە سەر هەولێر نیەو هیچ هێزێک بە ئاراستەی هەولێر جوڵەی پێ نەکراوە و هێزی پێشمەرگەش لە ئامادەباشی تەواو دایە و هەولە دیپلۆماسیەکانیش بۆ چارەسەریی ئەم دۆخە هەنگاوی باشی بڕیوە.

جەماوەری خۆشەویستی هەولێر با بە دڵنیایی و ورەوە خزمەتی ئەو برا ئاوارانەمان بکەن کە لە کەرکوکەوە ڕوویان لە هەولێر کردووە و وەک هەمیشە پەناگەی گەرمی براکانیان بن و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ئەم رەوشە تێدەپەڕێنین و چەواشەکاری و پرۆپاگەندەش ئیرادەی گەلەکەمان ناهەژێنێت.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان



AM:10:38:19/10/2017