لە خۆپیشاندانەکەی خانەقیندا قوربانی هەیە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری خانەقین خۆپیشاندان ئەنجامدرا و شەهید و برینداری لێکەوتەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای خانەقین بەشێک لە هاوڵاتیان ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر پێشێلکاری گروپێکی ناو حەشدی شەعبی.

سەرچاوەیەک لە قەزای خانەقینەوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند پێکدادان و تووندوتیژیش لەنێوان هاونیشتمانییانی مەدەنی و حەشدی شەعبی دروستبووە و بەو هۆیەوە هاوڵاتیەک بەناوی  "محەممەد نوری" شەهیدبوو و زیاتر لە 20 خۆپیشاندەری دیکەش بریندار بوون.

هاوکات هەرئەمڕۆ بەرپرسانی ئیداری و حزبی لەو قەزایە داوایانکرد لەکاتی چوونە دەروەی حەشدی شەعبی لە قەزاکە خۆپیشاندەران بە هێمنی خۆشیەکانیان دەرببڕن.

شەوی ڕابردوو ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی خانەقین رژانە سەر شەقامەکان و سەرجەم ئالآکانی عێراقیان داگرت و ئالآی کوردستانیان لێ هەڵکرد.



PM:06:59:19/10/2017