هێزێکی کۆسرەت رەسوڵ عەلی گەیشتە بەرەکانی شەڕ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كرد ئێستەش شەڕ بەردەوامە و هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێکی تری حەشدیان تێکشکاند. هەروەها هێزێكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی گەیشتوونەتە بەرەی جەنگ.


هەڵگورد حیکمەت بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە (باسنیوز) وتووە "هێزێکی کاک کۆسرەت گەیشتە بەرەکانی جەنگ بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی پێشمەرگە، ئێستەش شەڕ بەردەوامە و لاشەی سەدان چەکداری حەشد بەرەو کەرکووک و نەخۆشخانەکانی کەرکووک دەنێردرێنەوە، دەیان هەمەریان تێکشكاوە و حەشد لە ڕووخانی گەورەدایە".

ئەوەشی خستەڕوو كە حەشد لە چەند ناوچەیەک گەمارۆ دراوە و لە چەند شوێنێكیش هێزەکانیان لە یەکتری دابڕێندراون و پاشەکشە دەکەن، بەشێکیان داویانەتە دەشتاییەکانی نزیک لە پردێ.



PM:07:05:20/10/2017