جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رپه‌رشتی ڕێكخه‌ری گشتی له‌كۆبوونه‌وه‌دایه و کۆبوونەوەکە بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی دوای ڕیفراندۆمە
ڕه‌ئوف عوسمان، سه‌رۆكی جڤاتی گشتی گۆران، لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بە میدیای فەرمی حزبەکەی وتووە كۆبونه‌وه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی مانگانه‌یه و تایبه‌ته به بارودۆخی دوای ڕیفراندۆم و ره‌وشی ئێستای ناوچه دابڕێندراوه‌كان و هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ڕویاندا.
ئاماژەی بەوەشداوە "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جڤاتی گشتیدا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی دۆخی سیاسی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاسایی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان و واده‌ی یاسایی داموده‌زگا شه‌رعییه‌كان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لەبارەی کۆی پرسە سیاسیەکانەوە "جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشنیازه‌كانی خۆی ئاراسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی ده‌كات، كه بڕیاره سبه‌ینێ كۆبێته‌وه".