" پەرلەمانی کوردستان سێ شەممە کۆدەبێتەوە "

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "  ، رۆژی سێشەممە 24-10-2017 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر تاوتوێ دەکرێن". ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی پەرلەمان داوای دەستلەکارکێشانەوەی بارزانی دەکات. 

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە " لە کۆبوونەوەکەدا هەڵبژاردنی سکرتێری پەرلەمان و بارودۆخی کەرکووک و هاتنی حەشدی شەعبی و هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەخرێنە بەرنامەی کارەوە".

ئەم کۆبوونەوەیەی پەرلەمانی کوردستان سێیەم کۆبوونەوە دەبێت لەدوای کاراکردنەوەی بەبێ فراکسیۆنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان.
لەلایەکی ترەوە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د. یوسف محەمەد لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا رایگەیاند " باشترین خزمەت بەخۆی و خەڵکی کوردستان بکات، دەستلەکارکێشانەوەی بارزانییە".



PM:09:34:22/10/2017