كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد
كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی ئێستای هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێكرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێم و كه‌ركوك و دوز و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌ستیپێكرد.
سازكردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه نائاساییه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له كاتێكدایه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 13 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بۆ چوار بابه‌ت كرد كه یه‌كێكیان دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه.
AM:11:08:24/10/2017