بارزانی لە رۆژانی داهاتوودا پەیامێک رادەگەیەنێت

بارزانی لە رۆژانی داهاتوویەکی نزیکدا پەیامێک رادەگەیەنێت، هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن پەیوەندی بە پۆستەکەیەوە هەیە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری ناو پارتی دیموکراتی کوردستان بە سپی راگەیاند" لە دوو رۆژی داهاتوودا بارزانی پەیامێکی گرنگ بڵاودەکاتەوە".

ئەو سەرچاوەیەی ناو پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پەیامەکەی بارزانی پەیوەندی بە پۆستی سەرۆکی هەرێمەوە هەیەو، وەک پێشتریش رایگەیاندووە ئەو " نە لەگەڵ خۆ کاندیدکردنەوەیە، نە لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەکەیەتی ".

فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و کەسی نزیکی مەکتەبی سیاسی پارتی، دوو رۆژ لەمەوبەر لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی سەوا باسی ئەوە کردبوو کە " پۆستی سەرۆکی هەرێم سڕ دەکرێت ".
تا ئێستا هیچ ئۆرگانێکی فەرمی پارتی باسی لەو پەیامەی بارزانی نەکردووە.
 



PM:10:35:24/10/2017