" عەبادی ئامادە نییە لەگەڵ بارزانی کۆبێتەوە "

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ئامادە نییە بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕی و بارگرژی و بە کێشەکانی نێوان بەغداو هەرێم، لەگەڵ بارزانی کۆبێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" لەچەند رۆژی رابردوودا دەولەتی سعودیە پێشنیارێکی بۆ حەیدەر عەبادی کردووە کە لەگەڵ بارزانی کۆببنەوەو کۆتایی بە ناکۆکی نێوانیان بهێنن، بەلآم عەبادی ئامادە نەبووە لەگەڵ بارزانی کۆبێتەوە ".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە عەبادی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو ئامادە نییە لەگەڵ بارزانی کۆبێتەوە، دەبێت بارزانی لە پۆستەکەی لاببرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانە، حکومەتی عێراق لە بەرنامەیدایە تێکڕای ئەو بەرپرسە سەرکیانەی کورد کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بداتە دادگاو مامەڵەی فەرمیان لەگەڵ نەکات وەک نوێنەرانی هەرێمی کوردستان.

هەروەها ئەمڕۆش بە فەرمی حەیدەر عەبادی ئەو سازەشەی حکومەتی هەرێمی رەتکردەوە کە دوورۆژ لەمەوبەر تیایدا ئەنجامەکانی ریفراندۆمی سڕکرد.



PM:02:38:26/10/2017