ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیاندراوێکی لەسەر شەڕەکانی زومارو رەبیعە بڵاوکردەوەو زیانەکانی هێزە عێراقییەکان ئاشکرا دەکات.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی تێكشكانی هێرشی حه‌شدی شه‌عبی به پاڵپشتی ئیران و زیانه‌كانی ئه‌و هێزانه له كاتی هێرش كردنه‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، لە ناوچەکانی زومار و رەبیعە راگه‌یێنراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یێنراوه‌كه‌دا هاتووه: "کاتژمێر 12:00ـی نیوەرۆی ئەمرۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە شیوەیەکی قارەمانانە بەرپەرچی هێرشەکانی سوپای عیراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی سوپای پاسدارانی ئێران دایەوە و لە ئاکامدا ٣ تانک و ٥ هامڤی و ١ باجەری دوژمن تێکشکان".
له راگهیێنراوهكهی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "هیزەکانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی ئێرانی بە چەکی ئەمریکی وەکو هامڤی و تانکی قورس و ئۆتۆمبیلی باجەری سەربازی بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمەرگە و ئەمە پیشیلکردنی ئاشکرای دەستوری عیراقە کە بە بەکارهینانی هێز چارەسەری کێشە سیاسییەکان دەکات".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو سنور بەزاندنە سەربازیانەی عیراق دەکەین. کۆمەڵگای نیودەوڵەتی دەبوایە دوو هەفتە لەمەوبەر هەڵسوکەوتە خراپەکانی عێراقی ئیدانە کردبا، كه هەندێک لە ناوچە ئارامەکانی وڵاتیشی تێکداوە و زیاتر لە ١٥٠,٠٠٠ کەس ئاوارە بوونە و مەترسی بۆ ئاسایش دروستکردووە".