هاتوچۆ لەنێوان ڕۆژئاوای کوردستان و هەرێم ڕاگیرا

ڕۆژئاوای کوردستان سەردانیكردنی هاوڵاتیانی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگرت و هۆکارەکەشی بۆ شەڕو ئاڵۆزیی لەنێوان حەشدی شەعبی و هێزەكانی پێشمەرگە گەڕاندەوە.


بەگوێرەی نوسراوێكی كانتۆنی جەزیرەی ڕۆژئاوای كوردستان، هەموو سەردانیەكی  هاوڵاتیانی ڕۆژئاوا بۆ باشور لەڕێگەی دەروازەی فیشخابور لە 28ی ئەم مانگەوە تا كاتێكی نادیار ڕادەگرێت.

کانتۆنی جەزیرە لەنوسراوەکەدا هۆکاری ڕاگرتنی سەردانی  هاوڵاتیانی ڕۆژئاوا بۆ باشور بۆ "دروستبوونی دۆخێكی نائارام لەباشوری كوردستان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی" دەگێڕێتەوە.



PM:07:25:26/10/2017