هەڵسوڕاوێکی گۆڕان: کاتی ئەوەیە دژی حەشد ڕاپەڕین

هەڵسوڕاوێکی دیاری گۆڕان کە هاوکات ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانە داوای راپەڕینی کورد دەکات دژی حەشدی شەعبی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم مەجید ساڵح هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان و راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان، لە لاپەڕەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی "ئێستە کاتی ئەوەیە دۆ و دۆشاو تێکەڵ بکرێت و لە هەموو جێگەیەک دژی حەشدی شەعبی ڕاپەڕین".

هێزە سەربازییەكانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە رێكەوتی 16 ی 10 ی 2017 ەوە هێرشێكی بەرفراوانیان بۆسەر ناوچە جێناکۆکەکان دەستپێکرد و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ئاوارەبوون و چەندین خانوو دوکانی هاوڵاتیان لە خورماتوو چەند ناوچەیەکیتر تاڵانکران و سوتێندران.



PM:11:21:26/10/2017