بەرپرسێکی کورد لە خورماتوو باسی " بێ سفەتی " پێشمەرگە دەکات

بەرپرسێکی حکومی شاری خورماتوو باسی " بێ سفەتی " هێزی پێشمەرگە لەو دەڤەرە دەکات.

محەمەد فایق بەرپرسی راگەیاندنی قائمقامیەتی شاری خورماتوو لە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " خەڵکی دووز خورماتوو روژانه  به پەرۆشه وه هاوکاری هێزەکانی پیشمه رگه و فه رمانده وئه فسه رانی میحوه ری خورماتوو بوون له رووی ماددی ومه عنه وی وشه وانه شان به شانی برا پیشمه رگه کان له سه نگه ردا بوون خوبه خشانه به ئوتومبیل وچه ک وته قه مه نی خویان جگه له وه ی که سیک نیه له خورماتوو وینه ی سیلفی نه بیت له گه ل فه رمانده کانی پیشمه رگه له به ر خوشه ویستیان بو ئه و ئه فسه ر وفه رماندانه ؟".

بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامیەتی خورماتوو بە نیگەرانییەوە دەنووسێت" بەڵام بەداخه وه به یه ک خوله ک شاریان چولکرد وبه بریاریک هه موو خه لکه یان به جی هیشت بو حه شد شه عبی وله ئیستادا مال وحالمان له ژیر ده ستی ئه واندایه و ئیمه ش ئاواره وده ربه ده ربووینه" .

دوای ئەوەی رۆژانی ١٤ و ١٥ و ١٦ تشرینی یەکەم خەڵکی شاری خورماتوو شەڕێکی جوامێرانەیان دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرد، بەڵام رۆژی ١٦ تشرینی یەکەم پێشمەرگە بەبێ خواستی خەڵک شارەکەیان جێهشت و بەدەیان هاوڵاتی کورد کوژران و بەدەیانی تریان دەستگیرکران، هەروەها بەسەدان ماڵی کورد سوتێراو تاڵان کران.



PM:02:35:27/10/2017