سبەی نامەکەی بارزانی دەخوێندرێتەوە

جەعفەر ئێمینکى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاندووە، نامەیەک لە بارزانییەوە گەیشتووەتە پەرلەمان و سبەى نامەکەى لە پەرلەماندا دەخوێندرێتەوە.


ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردەوە، کە جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رايگەياند، ئەمڕۆ 28تشرینی یەکەم، نامەیەك لە بارزانییەوە گەیشتووەتە پەرلەمانی كوردستان و لە دانیشتنی سبەی  دەخوێندرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستاندا هیچ ئاماژەیەک لە ناوەڕۆکى نامەکەى بارزانى نەکراوە.

ئەمڕۆش دلێر ماوەتى، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دانیشتنەکەش دەرچەیەک دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دانیشتنەکە دەرچەیەکى یاسایی دەبێت و پەرلەمان دەرفەتى زیاتری دەبێت بۆ ئەوەى خۆی یاساکانى دەربکات و هەر خۆشى ئیمزایان بکات بۆئەوەى بەزووی جێبەجێبکرێن.



PM:06:09:28/10/2017