ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەمرۆی شاندی پێشمەرگە‌و سوپای عێراق

شاندی پێشمەرگەو سوپای عێراق لەبارەی ناوچە جێناكۆكەكان و خاڵی سنوری گەیشتنە شێوازێكی دیاریكراو لەڕێككەوتن و بۆ دوا وەڵامیش شاندی سوپای عێراق چاوەڕێی وەلآمی هەرێم دەکەن.

ئەمڕۆ لەبارەگای فەرماندەی پرۆسەكانی نەینەوا، شاندی پێشمەرگەو سوپای عێراق كۆبوونەوەو دوای كۆبوونەوەكەش، فەریق روكن عوسمان غانم سوپا سالاری عێراق لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: كۆبوونەوەكە ئەرێنی بووەو لەسەر شێوازێكی دیاریكراو لەبارەی ناوچە جێناكۆكەكان رێككەوتوون.
بەوتەی ناوبراو هەر دوو لا لەسەر دوو خاڵی سەرەكی رێكەوتون: یەكەم ئەوە كە كورد بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی پێش ساڵی 2003 بوون.
خاڵی دووەمیش رێگە بە هێزە عێراقییەكان بدرێت كۆنترۆڵی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.
غانم راشیگەیاند: شاندی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە هەولێرو لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی كورد گفتوگۆ دەكەن و وەڵاممان دەدەنەوە.



PM:10:14:28/10/2017