ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد متمانەیان لێ دەسەنرێتەوە

بەوتەی پەرلەمانتارێكی لیستەكەی مالیكی، لەدانیشتنی ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد دوور دەخرێنەوە.

كازم زەیدی پەرلەمانتاری لیستەكەی نوری مالیكی ئاشكرای كرد، ڕاپۆرتی تایبەت بە بەشداری كورد و دەنگدانیان لە ڕیفراندۆمی كوردستان تەواو بووە و ئەمڕۆ دووشەممە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی متمانەیان لێ بسەنرێتەوە و دوور بخرێنەوە، بەڵام پەرلەمانتارەكانی تر كە دەنگیان بۆ ڕیفراندۆم نەداوە و لەگەڵ یەكگرتوویی عێراقن و نیشتمانپەروەرن، بە ئاسایی دەتوانن درێژە بەكارەكانیان بدەن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.



AM:10:43:30/10/2017