"ئەجندای شەق وەشێن دەیەوێت شوێن بە ئەجندا سیاسی و نەتەوەییمان چۆڵ بکات"

ئاری هەرسین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی لە وتارێك لەسەر نائارامییەكانی شەوی رابردووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت " ئەجندای کوتەک و شەق وەشێن دەیەوێت شوێن بە ئەجندا سیاسی و نەتەوەییمان چۆڵ بکات".

ئاری هەرسین دەنوسێت "لەم ساتەوەختە ناسک و نالەبارەی مێژووی نەتەوەکەماندا و، لە ئێستادا کە لە ھەموو کاتێک زیادتر پێویستمان بە ھێوری و یەکڕیزی و یەکدەنگی ناو ماڵی خۆمانە، دیسانەوە ھێرشکردنە سەر پارلەمان و ڕۆژنامەنوسان و بارەگا حیزبیەکان سەرنجی ھەموانی لە کێشە سەرەکیەکان دوورخستەوە و، ئەولەویاتی سیاسیمانی وەلاناو، ئەجندای کوتەک و شەق وەشێن دەیەوێت شوێن بە ئەجندا سیاسی و نەتەوەییمان چۆڵ بکات".

دەقی وتارەكە لێرەوە بخوێنەرەوە




PM:01:42:30/10/2017