دوو هەفتە بەسەر داگیرکردنی کەرکوک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە تێپەڕدەبێت، عێراق ئەنجومەنی سەربازی بۆ پارێزگاکە پیکدەهێنێت، تا ئێستا عێراقیش پارێزگارە کوردەکەی دانەناوە کە بڕیاری بەیەکێتی دابوو.
لیوا فازڵ عمران سه‌ركرده‌ی ئۆپراسیۆنەکانی رۆژهه‌ڵاتی دیجله ئاشكرای ده‌كات، بڕیاری دیوانی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووه بۆ پێكهێنانی سه‌ركردایه‌تی سەربازی كه‌ركووك، باره‌گای ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ش له‌ناو شاره‌كه ده‌بێت و ئه‌ركی پاراستنی شاره‌كه و سه‌رپه‌رشتیكردنی هێزه‌كانی تری ناو شاره‌كه ده‌بێت وه‌ك پۆلیسی خۆجێی و پۆلیسی ئیتحادی.
لیوا فازڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ میدیاكان، ئاماژه‌ی بۆ پلانی سه‌ركردایه‌تییه سه‌ربازییه‌كه كردووه بۆ پاراستنی دۆخی ئارامی كه‌ركووك، بۆ ئه‌مه‌ش رۆژانه گه‌ڕانی پۆلیس و هێزی هاوبه‌ش به به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌درێت به تایبه‌ت بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تر و كێڵگه نه‌وتییه‌كان و دامه‌زراوه حكوومییه‌كان.
ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە یەکێتی لەیەکەم شەوی داگیرکردنی کەرکوکەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پارێزگارێکی کورد لەو حیزبی نابراو دادەنرێت، بەڵام ١٤ رۆژ تێدەپەڕێت و هێشتا بەغدا ئەو بەڵێنەی یەکێتی رایگەیاندووە جێبەجێنەکراوە.
پێكهێنانی سه‌ركردایه‌تیی سەربازی كه‌ركووك هاوئاهەنگە لەگەڵ گەڕانەوەی دەیان خێزانی عەرەب بۆ شارەکەو گۆڕینی بەڕێوەبەری تاپۆ و بەڕێوەبەری عەقارات و سەرۆکی زانکۆی کەرکوک.