سلێمانی.. تەقە لە دوو بارەگای پارتی کرا
شەوی رابردوو 30-10-2017 تەقە لە بارەگای لقی پارتی لە سلێمانی کراوە و شوێنەواری فیشەک بە بارەگاکەوەیە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
سەعید پشدەری، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بە رووداوی وتووە: تەقەکان لە ئۆتۆمبێلێکەوە کراون و راستەوخۆ هەڵاتووە و دەستگیرنەکراوە.
بەوتەی ناوبراو سەعید پشدەری شوێنەواری فیشەکیش بە پەنجەرە و شووشەکانی لقی چواری پارتییەوە دەرکەوتووە.
لە هەمانکاتدا، تەقە لە بارەگای پێشووی لیژنەی ناوچەی چواری پارتی لە گەڕەکی رزگاری تازە لە سلێمانی کراوە، کە ئێستا بارەگای ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنییە و شوێنەواری فیشەک بە بارەگاکەوە هەیە.
بەرپرسی لقی چواری پارتی دەڵێت، دیار نییە هەمان ئۆتۆمبێل بووە بووە یان نا، بەڵام چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانن.
AM:07:30:31/10/2017