عەبادی بەمزوانە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەدەین

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند " بەم نزیکانە مووچەی فەرمانبەران و هێزەکانی پێشمەرگە دەدەین".

لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند" بەم نزیکانە مووچەی پێشمەرگە دەدەین ".

ناوبراو وتیشی " هێزە فیدراڵیەکانی عێراق بە سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکاندا بلآوکراونەتەوە ".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەندێک میدیای کوردی هانی خەڵک دەدەن دژی هێزە فیدراڵیەکان.





PM:07:37:31/10/2017