گۆڕان داوا دەکات هەڤاڵ ئەبوبەکر پۆستی پارێزگار وەرگرێت

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەفەرمی داوا دەکەن هەڤاڵ ئەبوبەکر پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەربگرێت.

رێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ رادیۆی نەوای راگەیاندووە " پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە 11ی ساڵی 2016ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە نوسراوێكی فەرمی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگایان ئاگادار كردۆتەوە كە هەڤاڵ ئەبوبەكر تاكە كاندیدیانە بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دەڵێت" بزوتنەوەی گۆڕان رێككەوتننامەی سیاسی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە كە پۆستی پارێزگار بۆ خولی دووەم بدرێت بە هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئێستا سەرجەم رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانی ئەم پرسە گیراوەتەبەرو پارێزگای سلێمانیش لەلایەن خۆیەوە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی هەرێم كردوە بۆئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری لەبارەوە بدات".



PM:11:11:31/10/2017