مامۆستایان دوا پەیامیان ئاراستەكرد

گردبوونەوەو خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی شاری سلێمانی كۆتاییهات و وادەیەكیان دیاریكرد بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی پەیامی كۆتایی خۆیان راگەیاند كە لەمڕۆوە تاوەكوو 12ی ئەم مانگە دەوام ناكەن و داواش دەكەن وەزیرەكان و سەرۆكی حكومەت دەستلەكار بكێشنەوە و دەڵێن "دەبێت حكومەتێكی خزمەتگوزار بۆ چاككردنی بژێوی و موچەی پێك بێت".

مامۆستایان و فەرمانبەران ئاماژە بەوەشدەكەن "ئەگەر لەدوای ئەو وادەیە ئەو داواكارییانەیان جێبەجێ نەكرێت، ئەوا لە12ی مانگەوە دێنەوە سەر شەقامەكان و هەڵوێستی دیكەیان دەبێت".
                           



PM:01:15:01/11/2017