"سپی" وادەی دەستبەكاربوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاشكرادەكات

بزوتنەوەی‌ گۆڕان داواكاریی وەرگرتنی‌ پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ڕەوانەی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ كرد و "سپی"ش وادەی دەستبەكاربوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر، لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئاشكرادەكات.

دوای‌ دابەشكردنی‌ دەسەڵاتەكانی‌ سەرۆكی‌ هەرێم لەلایەن پەرلەمانی‌ كوردستان و سڕكردنی‌ سەرۆكایەتی‌ هەرێم، بزوتنەوەی‌ گۆڕان داواكاریی وەرگرتنی‌ پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ڕەوانەی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ كرد.

لیوا جەلال شێخ كەریم، بریكاری وەزیری ناوخۆی‌ حكومەتی‌ هەرێم بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند بزووتنەوەی گۆڕان "داواكاری بونی‌ د.هەڤاڵ ئەبوبەكر وەك پارێزگاری سلێمانی لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ كردووە".

بریكاری وەزیری ناوخۆ ئاشكراشیكرد ئەمڕۆ 1ی تشرینی‌ دوەمی ٢٠١٧، وەزارەتی ناوخۆ داواكاریەكەی بزووتنەوەی گۆڕان دەگەیەنێتە ئەنجومەنی وەزیران، وتیشی "دوای واژۆی ئەنجومەنی وەزیران بۆ داواكەی بزوتنەوەی گۆڕان، لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتودا د.هەڤاڵ ئەبوبەكر دەبێتە پارێزگاری سلێمانی".

ڕۆژی 9ی‌ نیسانی‌ 2014 یەكێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان و بزوتنەوەی‌ گۆڕان ڕێككەوتنیان بۆ بەڕێوەبردنی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی واژۆكرد، بەگوێرەی‌ ڕێككەوتنەكە پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ماوەی ساڵێك و هەشت مانگ بەساڵێك و هەشت مانگ لەنێوان گۆڕان و یەكێتیدا دابەشدەكرێت.

لەڕۆژی‌ 10ی‌ ئابی‌ 2018 دەبوو ئەو دوو پۆستە ئاڵۆگۆڕبكرێت لەنێوان ئەو دوو لایەنە ساسیەدا، بەڵام بەهۆی‌ داننەنانی بزوتنەوەی گۆڕان بەمەرسومی هەرێمی، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر نەیتوانی مومارەسەی دەسەڵاتەكانی بكات وەكو پارێزگاری‌ سلێمانی‌.




PM:02:04:01/11/2017