هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا دەست پێدەکاتەوە

ڕۆژنامەیەکی لەندەنی ئاشکرایدەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان هەفتەی داهاتوو  گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەست پێدەکات.


ڕۆژنامەی "حەیات"ی لەندەنی لە سەر؟زاری سەرچاوەیەکی باڵای سیاسییەوە بڵاوی کردەوە، سەرەڕای ئەوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای ھەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامی ریفراندۆمی وەک پێشمەرجی دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق داناوە، بەڵام ھەفتەی داھاتوو گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دەست پێدەکات.


سەرەتای ئەم هەفتەیە حەیدەر عەبادی، سەۆک وەزیانی عێراق ڕایگەیاند بەم زوانە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرن و دەێانەوێت کشەکانیان بە گفتوگۆلەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن، حکومەتی هەرێمیش ئامادەیی بۆ دانوستن لەچوارچێوەی دەستوردا دەربڕی.



PM:02:33:02/11/2017