پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایدەکات لە شارۆچکەی تانجەڕۆی سلێمانی گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیاندا خۆی کوشت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-11-2017، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە "لە شارۆچکەی تانجەڕۆی شاری سلێمانی گەنجێک بەناوی ( هـ . م. ح ) لەدایکبووی ساڵی 1987 لەماڵەکەی خۆیاندا بە گوللە کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "گەنجەکە دەرچووی زانکۆیە و پیشەی پاسەوان بووە لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو ناوچەیە".
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت "پاش گەشتنی هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی و بەڵگەی تاوان کەشف و هێڵکاری شوێنی رووداوەکە کراو، بەپێی ئەنجامی سەرەتایی کردەوەکە خۆکوژی بووە".
پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا.