سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند " پێشبینی دەکەین سەرەتای ئەم هەفتەیە مەرزی پەروێز خانە بکرێتەوە".
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگه‌یاند، " به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌دواداچونه‌ی كردومانه چاوه‌ڕوانده‌كرێت سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتودا مه‌رزی په‌روێزخان به‌ڕوی هه‌رێمدا بكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌یه، پێشهاته‌كان به‌رده‌وام گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت".
مەرزی پەروێزخان کە دەکەوێت رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک و لەدیووی ئێرانیشەوە دەکەوێتە رۆژئاوای قەسری شیرین و، لە دوای ریفراندۆمەوەو بەنزیکی ١٥ رۆژە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داخراوە، سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی، دەڵێت "به‌رپرسانی ئێران گرفتیان له‌كردنه‌وه‌ی مه‌رزی په‌روێزخان به‌ڕوی هه‌رێمدا نییه‌و ئێستاش كه مه‌رزه‌كه داخراوه تاران زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه".
له‌درێژەی لێدوانەکەیدا وتی "بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه كه ماوه‌ی زیاتر له 15ڕۆژه داخراوه، ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیراق ماوه، جگه‌له‌وه‌ش له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین بۆ كردنه‌وه‌ی".