دواین زانیاری لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

بەرپرسێکی دەوڵەتی یاسا كە نزیكە لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانەوە ئاشكرایدەكات، راستەوخۆ حكومەتی ناوەندی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.

جاسم محەمەد بەیاتی سەركردە لە لیستی دەوڵەتی یاسا تایبەت بە دواڕۆژی راگەیاندوە"ئەو بڕە پارەیەی بۆ موچەی فەرمانبەران خەرجدەكرێت، لە بەشە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت و لە بەرژەوەندی هەرێمدا نییە، كە ژمارەی فەرانبەران زیادبكات، چونكە حكومەتی ناوەندی داننانێت بەو ژمارەیەی فەرمانبەرانەی حکومەتی هەرێم دەیخاتەڕوو".
 
ناوبراو روونیشی كردەوە"ئەگەر كێشەیەك لە ژمارەی فەرمانبەراندا هەبێت و بڕی پارەكەیان زیادبكات، ئەوا لە شوێنی ترەوە زیانی لێدەكەوێت و پارەی لێدەبڕن".

ئەو پێێوایە"باوەڕ ناكەم حكومەتی ناوەندی بەشێوەیەكی تەواو وردبینی لە دۆسیەی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمدا بكات، ئەو كارەش بەندە بە داتای فەرمانبەرانی هەرێم‌ و موچەكانیشیان راستەوخۆ دەنێردرێت بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ دارایی هەرێم".

جەختیشیكردەوە "ئەوەی دەڵێن كە حكومەتی ناوەندی لەسەر ئاستی پارێزگاكان مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا دەكات، بەبڕوای من ئەوە شتێكی دەستووری نییە، ئەوە قسەیەكی ناو پەرلەمانە".



PM:07:04:03/11/2017