حکومەتی تورکیا بە دە ساڵی زیندانی کرد
هەدەپە کاندیدی دەکات بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

سەلما ئرماک پەرلەمانتاری هەدەپە کە دوێنێ دادگاکانی تورکیا بە دە ساڵ زیندانیکردن حوکمدرا، ئەمڕۆ هەدەپە کاندیدی کرد بۆ سەرۆکی پەرلەمان. 

لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن هەدەپەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان پارتەکە و فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان، بڕیاردراوە بەوەی پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی پارتەکە، پەروین بوڵدان بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان، پەرلەمانتاری ئەنقەرەی پارتەکە، سری سورەییا ئۆندەر بۆ سەرۆکایەتی کارگێڕیی پەرلەمان بپاڵێون و هەریەک لە جێگرانی سەرۆکی فراکسۆنی هەدەپە، پەرلەمانتارانی ئیستانبوڵ و مووش، فیلیز کەرەستەجیئۆغڵو و ئەحمەد یڵدرم لە ئەرکەکانیان بەردەوام بن.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە رێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی کاندیدکی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە بڕیارە ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، پەرلەمانتاری هەکاری پارتەکە، سەلما ئرماک بێت.

دوێنێ سەلما ئرماک کە بەتۆمەتی ئەنجامدانی هەریەک لە تاوانەکانی ''ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستیی'' و بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی'' سزای زیندانییکردنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەسەردا سەپێنراوە و لەئێستادا بەندکراوە.



PM:09:20:03/11/2017