لەم پارێزگایە هەفتەیەك پشووی فەرمیی راگەیەنرا

پارێزگاری سەڵاحەدین بە هۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە، ماوەی یەك هەفتە دەوامی فەرمی سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەتی ناوخۆیی پارێزگاكەی كردە پشوو.


ئەحمەد عەبدوڵا جبووری پارێزگاری سەڵاحەدین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، بڕیارمان داوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ تەواوی فەرمانگەكان جیا لە فەرمانگە تەناهی و خزمەتگوزارییەكان لە سەرتاسەری پارێزگا ڕادەگەیەنین، لە ڕۆژی سێشەم و چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەو هەفتەیە بە تەواوی پشوو دەبێ، هەروەها لە زۆرێك لە ناوچەكانیش ڕۆژی پێنج و شەشی ئەم مانگەش واتە ئەمڕۆ و سبەیش بە فەرمی كراوەتە پشوو.


ئاماژەی دا، ئەم پشوو و ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگانە بەهۆی بۆنەی سەردانی چلەی ئیمام حوسێنە كە بەو هۆیەوە زیاتر لە دوو ملیۆن سەردانكەر هاتوونەتە عێراق، داوا لە هێزە تەناهییەكانیش دەكەین چاوكراوە بن و ڕێ بە كەلێنی تەناهی نەدەن تا تێكدەران و تیرۆریستان بیقۆزنەوە بۆ كردەی تیرۆر و تاوانكاری، پێویستە هەموو هەوڵێك بگرنەبەر بۆ ئەوەی دۆخەكە بە ئارامی و دوور لە گرژی بەڕێوە بچێت.



AM:09:47:05/11/2017