لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە مەرزی نێودەوڵەتی
پەروێزخان بەڕوی کاری بازرگانی و ھاتوچۆی ھاوڵاتیان داخراوە ڕۆژی دووشەممە بەفەرمی
مەرزەکە دەکرێتەو کارکردن ئاسای دەبێتەوە.
ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری
بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری بازرگانانی گەرمیان لە شاری کرماشانی ئێرانەوە
ڕاگەیاند" لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان ئاغای حەیدەری و سەرۆکی ژووری بازرگانی
کرماشان ئاغای کاشفی کۆبونەوەی چڕکراوە لەسەر ڕاوەستانی کاری مەرزی پەروێزخان و کردنەوەی
بەڕوی ھاوڵاتیان و بازرگاناندا".
ڕاشیگەیاند" لەپەیوەنیەکی تەلەفونیمدا لەگەڵ
دکتۆر شەھرەیار حەیدەری جێگری بەڕێوەبەری گشتی ھەموو مەرزەکانی ئێران پێی ڕاگەیاندم
کە دوای کۆبونەوەیەکی چڕی بەرپرسان لەتاران بڕیاریانداوە کەڕۆژی دووشەممە ١١/٦ بەفەرمی مەرزی پەروێزخان بەڕوی
کاری بازرگانی و ھاتوچۆی ھاوڵاتیان بکرێتەوە و ئاسای بێتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا بۆڕۆژی دووشەممە كاربەدەستانی کرماشان
و قەسری شیرین ئاگادار دەکرێنەوە بۆ جێ بەجێکردنی ئەو بڕیارە و دەستپێکردنەوەی کارکردن
لەدەروازەی پەروێزخان.
ئەحمەد کەلاری نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی
سلێمانی لەگەرمیان ئاماژەی بەوەشدا لەکرماشان ھەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە تاتواندرا بڕیاری
کردنەوە بدرێت کەزیاتر لە دەڕۆژە ئێمە سەرقاڵین بۆکردنەوەی مەرزەکە.