"چەندین پۆستی پارتی له كه‌ركوك به‌سه‌ر عه‌ره‌ب و چه‌ند كه‌سێكی یه‌كێتیدا دابه‌ش كراون"
بەپێی بەڵگەنامەیەک ١٩ پۆستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری کەرکوک وەرگیراونەتەوە و دراون بە کەسانی عەرەب و چەند کەسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بە کەناڵی کوردستان تیڤی، زمانحاڵی پارتی راگەیاندوە: له به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی كه‌ركووك، پارتی 19پۆستی به‌رێوه‌ده‌برد، دوای داگیركردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و به هاوكاریی چه‌ند كه‌سێكی لایه‌نێكی سیاسی باشووری كوردستان، ئێستا ئه‌و پۆستانه‌ی پارتی وه‌رگیراونه‌ته‌وه و دراون به عه‌ره‌ب و توركمان و چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به باڵێكی یه‌كێتی .
هەروەها: به‌شێك له هێزه‌كانی پۆلیس گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به‌شێكیشی تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆسته‌كان به كه‌سانی دیكه پڕ كراونه‌ته‌وه.
هاوکات عەدنان کەرکوکی، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکوک_ گەرمیان بە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبەکەی وتووە "دۆخی کەرکووک زۆر خراپە و بەتەواوەتی لەژێر دەسەڵاتی بەغدایە و ڕێگە نادەن کورد ھیچ دەسەڵاتێکی ھەبێت، ئێستاش دەستیان کردووە بەلادانی بەرپرسانی ئیداری ئەوانەی كه کوردن و کەسانی عەرەب لەشوێنی ئەوان دادەنێن، بۆ نموونە جگە لەپارێزگاری کەرکووک، ئێستا قایمقامی ناوەندی کەرکووک و قایمقامی قەزای داقووق و دوبزیشیان گۆڕیوە و کەسانی عەرەبیان لەشوێنی ئەوان داناوە."
وتیشی، "گۆڕینی بەرپرسانی ئیداری سنووری پارێزگای کەرکووکیش بەبڕیاری پارێزگاری کەرکووکە بەوەکالەت، کە ئەویش عەرەبە، چونکە نایانەوێت پۆستەکان بەدەست کوردەوە بێت."
ئاماژەی بەوەشدا "لەئێستادا بەغدا داوا لەعەرەبەکان دەکات خۆیان بگوازنەوە بۆ سنووری کەرکووک و ھەر کەسێکی عەرەب بۆی ھەیە خۆی بگوازێتەوە بۆ کەرکووک، ئەمەش تەعریبكردنی ئەو ناوچانەیە، جگە لەوەش شیعەگەرایەتیش لەو ناوچانە بڵاو دەکەنەوە.
باسی لەوەشکرد، "ئێستا فەرمانەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی رێگە بدات عەرەبەکان خۆیان بگوازنەوە بۆ سنووری کەرکووک لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی به‌غدا گەیشتۆتە ئیدارەی کەرکووک و دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت، بەڵام بەمەرجێک پێویستە ئەو عەرەبەی خۆی بۆ ئەوسنوورە بگوازێتەوە عەرەبی شیعە بێت."
بە وتەی کەرکوکی "ئێستا رۆژانە زیاتر لە١٥خێزانی کورد بەھۆی ئەم دۆخەوە ڕادەکەن و ماڵەکانیان جێ‌دێڵن و سوننەکانیش زۆر لەو دەسه‌ڵاتە بێزارن و بۆ ئەوانیش مەترسیدارە نەک تەنیا بۆ کورد."
AM:11:11:05/11/2017