جێگری سەرۆکی حکومەت لەبارەی موچەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت "هەموو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا به‌ یه‌كده‌نگ داوای مافی گه‌ل و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا بكه‌ین".


شەوی ڕابردوو قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك په‌یامێكى ڕايگه‌ياند کە تیایدا هاتووە "له‌ كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان تیایدا دوپاتمان كرده‌وه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دەكه‌ین".


له‌ به‌شێكى ترى په‌یامه‌كه‌یدا باسى له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزین و به‌ یه‌كده‌نگ داوای مافی گه‌ل و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ده‌كه‌ین.


دوێنێ 5ی تشرینی دووەمی 2017، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ پارێزگاران و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئیدارە ناوچەییەكانی هەرێم لەبارەی چۆنێتی مامەڵەکردنی پارێزگاکان لەگەڵ بەغدا كۆبووەوە.



AM:09:45:06/11/2017