وه‌فدێكی باڵای سوپای قودس و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات گەیشتنە هەرێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ سیداد بارزانی كۆبونه‌وه.
ماڵپەڕی "میللەت"ی نزیک لە یەکێتی لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كەوە بڵاویکردۆتەوە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ، وه‌فدێكی باڵای سوپای قودس و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات لەلایەن مەکتەبی سەرۆکی پارتیەوا پێشوازی کراون.
لەهەواڵەکەدا هاتووە ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی بووه له ئێران كه په‌یامێكی تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی به ئیسحاقی جیهانگیری جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران گه‌یاندوه.
ئەوەش خراوەتەڕوو "سیداد بارزانی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دا به وه‌فده‌كه‌ی سوپای قودسی راگه‌یاندوه دڵنیابن ئه‌مریكا هیچ نرخێكی لای پارتی نه‌ماوه و هێشتا ئازاری ساڵی ١٩٧٥مان له بیر نه‌چۆته‌وه".
سیداد بارزانی به‌ناوی سه‌رۆكی پارتییه‌وه دڵنیایی ئه‌وه‌ی داوه به وه‌فدی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات كه رێگه ناده‌ن له كوردستانه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌مریكا بكرێته سه‌ر ئاسایشی ئێران و ئاماده‌یی پارتیشی ده‌ربڕیوه بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بارزانی.
بەگوێرەی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە له كۆتایی ئه‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی وه‌فدی سوپای قودس كه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی به‌غداوه هاوڕێیه‌تی كراوه، نامه‌یه‌كی تایبه‌تی جیهانگیری ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی كردوه و "هه‌ردولا ئاماده‌ییان نیشانداوه كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی برایه‌تی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پارتی و ئێران‌دا هه‌ڵبده‌نه‌وه و ره‌چاوی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بكه‌ن كه ئه‌مریكا روبه‌ڕوی ناوچه‌كه‌ی كردۆته‌وه".
هه‌ر ئه‌مڕۆش مه‌سعود بارزانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا ئاشكرای كرد به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌چنه‌وه.