سێ مناڵی یەک خێزانی سووری دوای گەڕانەوەیان لە ئاوارەیی بە بۆردومانی فڕۆکەکانی سوریا کوژران.
میدیا تورکی و سورییەکان بڵاویان کردەوە به‌ره‌به‌یانی رۆژی ٥ تشرینی دووەم، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیاوه هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب خالید فه‌تیره، ته‌یب خالید فه‌تیره، ئه‌ردۆگان خالید فه‌تیره، له‌گه‌ڵ منداڵێكی تری ئه‌و ناوچه‌یه كوژران.
ئاژانسه توركی و سورییه‌كان ئه‌مڕۆ 5/11/2017 كوژرانی سێ برایان به ناوه‌كانی (ره‌جه‌ب، ته‌یب، ئه‌ردۆگان)ی كوڕی (خالید فه‌تیره)یان بڵاوكرده‌وه كه له‌بۆردومانێكی فڕۆكه روسییه‌كاندا له گوندی (ركایا) له‌ده‌وروبه‌ری (ئیدلیب)ی سوریا بوونه‌ته قوربانی.
ئەو میدیانە باس لەوە دەکەن، ئەو سێ برایه له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 2012 له‌ناو كه‌مپی تایبه‌ت به ئاواره‌كان له‌سه‌ر سنوره‌كانی نێوان سوریا‌و توركیا، هاتوونه‌ته دنیاوه، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی جه‌نگه‌وه دایك و باوكی (ره‌جه‌ب و ته‌یب و ئه‌ردۆگان) له‌ده‌وروبه‌ری ئیدلیبه‌وه به‌ره‌و ئه‌و كه‌مپانه ئاوارهوبوون. دواتر گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپی (كه‌هره‌مان مهرگش) له‌ناو خاكی توركیا.
میدیاکان ئاشکرای دەکەن كاتێك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا و هاوسەرەکەی ساڵی پار، سه‌ردانی كه‌مپی (كه‌هره‌مان مهرگش)ی تایبه‌ت به‌ئاواره‌كان ده‌كه‌ن، له‌وێ ده‌چنه ناو ئه‌و چادره‌ی دایك و باوكی ئه‌و سێ منداڵه‌ی تێدا نیشته‌جێن، له‌وێدا دایك و باوكیان ده‌ستبه‌جێ بڕیارده‌ده‌ن ناوی كوڕه‌كانیان بنێن (ره‌جه‌ب و ته‌یب و ئه‌ردۆگان).