بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ واژۆی لەسەر فەرمانی دەستبەكاربوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر وەك پارێزگاری سلێمانی كردووە و بەم زوانە دەبێتە پارێزگار.
سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ كە ئەو فەرمانەی واژۆكردووە، فەرمانەكەی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە و لە ماوەیەكی كورتدا ناوبراو دەبێتە پارێزگاری سلێمانی.