كه‌شناسی هه‌رێمی رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له نێوان دووزخورماتوو و كفری روویدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ 7ی تشرینی دووەم، به‌ڕێوه‌به‌رایەتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە كه "ئه‌مرۆ به‌رواری 2017/11/7 كاتژمێر 4:59 خولهك به كاتی هه‌ولێر، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌دووری 33 كم له شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو و به‌دووری 40 كم له‌شارۆچكه‌ی كفری روویداوە".
کەشناسی هەرێم ئاماژه‌شی به‌وه‌داوە كه بووهمهلهرزهكه به‌گوری 3 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر روویداوه به‌قوڵایی 8 كم، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی هه‌بێت.