ئارێز عەبدوڵا: بەغدا نەوتی سپی دەنێرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەێنێت "ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ناردنی نەوت بۆهەرێم دەربڕیوە و لە سبەینێوە نەوتی سپی دەنێردرێت بۆ هەرێم".


ئەمڕۆ سێ‌شەممە 7ی تشرینی دووەم، ئارێز عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە "لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ئاگاداركرامەوە، كە رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ناردنی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان".

ئارێز عەبدالله ئاماژەی بەوەشداوە "بڕیارە لەسبەینێوە بەغدا دەست بەناردنی نەوتی سپی بكات بۆ پارێزگاكانی هەرێم و بڕەكەیشی ئاشكرا دەبێت".



PM:10:29:07/11/2017