حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی حەیدەر عەبادی دەدەنەوەو داوا دەکەن كه خوازیاره دوور له وه‌ڵام و وه‌ڵامكاریی میدیایی، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
لەو راگەیاندراوەدا هاتووە" سه‌باره‌ت به به‌رگریكردنی به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی له كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیداڵی بۆ 12,6%، جگه له‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیی هه‌رێمی كوردستانه، هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووریشی نییه، چونكه تا ئێستا سه‌رژمێریی دانیشتووان نه‌كراوه.
ڕاگه‌یه‌نراوێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وە
به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ له كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا، له به‌رواری 7/11/2017 چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستانی خسته ڕوو. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه خوازیاره دوور له وه‌ڵام و وه‌ڵامكاریی میدیایی، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، به پێویستی زانی وه‌ڵامی چه‌ند لایه‌نێك له وته‌كانی بداته‌وه:
1- سه‌باره‌ت به دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆارنی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی پێشوازی له‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی ده‌كاته‌وه بۆ دابینكردنی بودجه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه.
2- به‌ڕێز عه‌بادی به گومانه‌وه باسی له ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاماده‌ین ته‌واوی داتا و زانیاریه‌كانی پشتبه‌ستوو به تۆماری سیسته‌می بایۆمه‌تری بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بخه‌ینه ڕوو بۆ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی حكوومه‌تی فیدراڵی بۆ وردبینكردن.
3- داوا له به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ پێیداوه، پێداچوونه‌وه‌ی پێویست به خشته‌ی تایبه‌ت به ته‌رخانكراوه‌كان بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكات كه ته‌نها بڕی (334) ملیار دینار مانگانه بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه، له كاتێكدا بڕی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی یه‌ك مانگی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته (897) ملیار و (500) ملیۆن دینار، واته به جیاوازیی (563) ملیار و (500) ملیۆن دینار.
4- سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه، هیچ بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو له خشته‌كانی هاوپێچی ڕه‌شنووسی بودجه‌ی فیدراڵی نه‌هاتووه، به‌ڵكوو به ده‌قێكی ناڕوون ڕێژه‌یه‌ك له ته‌رخانكراوه‌كانی هێزی وشكانیی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ ته‌رخان كراوه، ئه‌مه له كاتێكدا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ده‌كرد ستایشی ڕۆڵ و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه بكات كه شانبه‌شانی هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق ڕووبه‌ڕووی تیرۆر بوونه‌وه و به گه‌واهیی خودی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر پێشمه‌رگه ڕۆڵی كاریگه‌ری له شكستپێهێنانی تیرۆردا هه‌بووه و هه‌یه.
5- ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گومانانه‌ی كه به‌ڕێز حه‌یدر عه‌بادی خستوونیه‌ته ڕوو سه‌باره‌ت به شه‌فافیه‌ت له به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2016 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ باشترین دوو كۆمپانیای وردبینیی جیهانی واژۆ كردووه بۆ وردبینییه‌كی سه‌ربه‌خۆی ته‌واوی داهات و خه‌رجی و پرسه‌كانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی چالاكیی نه‌وت و گازه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، پڕۆسه‌ی وردبینییه‌كه زۆر به باشی ده‌ڕوات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ڕاپۆرته‌كانی ئه‌م وردبینییه بۆ هاووڵاتیان و حكوومه‌تی فیدراڵ ئاشكرا بكات.
6- سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به حكوومه‌تی فیدراڵ، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م پرۆسه‌یه پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ئه‌نجام بدرێت و گه‌ره‌نتیی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بكرێت له به‌رامبه‌ر كۆمپانیا جیهانییه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له چوارچێوه‌ی یاسادا واژۆ كراون، كه له مادده‌ی یه‌كه‌می ڕه‌شنووسی بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند كراوه به هه‌نارده‌كردنی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌رخانكراوێك هه‌بێت بۆ شایسته‌ی داراییی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له كاتێكدا زیاتر له (16) تریلیۆن دینار بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ته‌رخان كراوه.
٧- به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی به گومانه‌وه پرسیار ده‌كات ئاخۆ پاره‌ی فرۆشی (550) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی مانگی ئۆكتۆتۆبه‌ری 2017 چی لێهاتووه؟! له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ناڕاستیی ئه‌و زانیارییانه‌ی خستووه‌ته ڕوو، داهاتی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و مانگه‌ش بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی 2017 خه‌رج كراوه.
8- سه‌باره‌ت به بڕیاری به‌ڕێزیان بۆ دابینكردنی نه‌وتی خاو بۆ پاڵاوگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌م ده‌سپێشخه‌رییه ده‌كه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا پاڵاوگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خاویان له حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه.
9- سه‌باره‌ت به به‌رگریكردنی به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی له كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیداڵی بۆ 12,6%، جگه له‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیی هه‌رێمی كوردستانه، هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووریشی نییه، چونكه تا ئێستا سه‌رژمێریی دانیشتووان نه‌كراوه. ده‌ستنیشانكردنی ڕێژه‌ی 17% به ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌ت بووه، هه‌رچه‌نده هیچ ساڵێك هه‌رێمی كوردستان به كرده‌یی ڕێژه‌ی 17%ی وه‌رنه‌گرتووه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كان كه هه‌رێمی كوردستان لێی بێبه‌ش بووه، ئه‌مه وێڕای زیادبوونی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به ڕێژی 30% به‌هۆی له‌خۆگرتنی زیاتر له (1,5) ملیۆن ئاواره‌ی پارێزگاكانی عێراق و په‌نابه‌رانی سووریا كه له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی (ته‌ندروستی، په‌روه‌ده‌یی، ئاسایش، كاره‌با، ئاوی پاك و نیشته‌جێبوون) سوودمه‌ند بوون، وێڕای سنوورداری و خراپیی باری ئابووریی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان