عەبادی وەڵامی داوایەکی یەکێتی‌و گۆڕان‌و کۆمەڵ نەداوەتەوە

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە هەرسێ فراکسیۆنی یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ داوای بینینی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.
 
زانا ڕۆستایی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵ بە ماڵپەڕی ( بەغداد الیوم ) ی راگەیاندووە " لە چەند هەفتەی ڕابردوودا فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ داوای بینینی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق-یان كردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە نە بە ڕەزامەندی نە بە ڕەتكردنەوە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرای کردووە کە تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە نە بە ڕەزامەندی نە بە ڕەتكردنەوە.

رۆستایی دەشڵێت " چەند بۆچوونێكیان هەبووە لەسەر دۆخی كوردستان بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بكەن لەگەڵ عەبادی".
لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران ئامادەی تێدا نییە کە هیچ بەرپرس و وەفدێکی کوردی ببینێت و پێشمەرجی بینینی هەڵوەشانەوەی ریفراندۆمە.



PM:10:39:08/11/2017