وادەی دەستبەكاربوونی د. هەڤاڵ وەك پارێزگاری سلێمانی ئاشكرا كرا
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت بەم زوانە وەك پارێزگاری سلێمانی دەست بەكار دەبێت.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بە بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكای راگەیاند "پۆسته‌كان له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ركراوه،وه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به ئێمه له(٢٥-٨-٢٠١٦)له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چۆته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان له حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ئه‌نجامدا،به‌ڵام ئه‌وكات به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه ڕازی نه‌بووم واژۆی دهسبهكاربونم بۆ بكات خۆم وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌م ڕه‌تكرده‌وه،هه‌روه‌ها له‌دوای ڕووداوه‌كانی(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه لایه‌نه‌كان تێگه‌یشتن كه‌سه‌رده‌می حكومڕانی حیزب به‌سه‌رچوو".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته،د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرد وتی"هه‌ر حه‌وت فراكسیۆنه‌كه پشتیوانمان بوون وه ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگی بۆ داوه له پێشتردا،نوسراوه‌كانی دهستبهكاربونم چۆته داموده‌زگا ده‌ستورییه‌كان هه‌موییان پشتیوانمان بون و كاروباره‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واو بوو‌و و واژۆ كراوه ئێستا له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و هه‌موویان له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پشتیوان و هه‌ماهه‌نگمان بون و كارییان بۆ كردووه".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتنی پێش وه‌خته له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ لای ئه‌و حیزبه‌یه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارن به واژۆكردن،د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی"به‌مانای ڕێكه‌وتنی سیاسی نا،به‌ڵام ڕێكه‌وتنی ئیداری و یاسایی كراوه،وه‌ك وتم نوسراوه‌كانی ده‌ست بهكاربونم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه واژۆكراوه ڕێكاره یاساییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واو بووه و ئێستا له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه،له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست بهكاردهبم".
له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌پێشوتردا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتیه‌وه ئاڕاسته‌ی كرا كه ڕێگه ناده‌ن د.هه‌ڤاڵ ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت؟د.هه‌ڤاڵ وتی"هه‌موو ئه‌و كه‌سانه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌سه‌ر ئاستی باڵا و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كارییان كردوه بۆ دهسبهكاربونم وه‌ك پارێزگار،وه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش هه‌مووی وه‌ك دۆسیه‌یه‌ك ده‌بینین و دایده‌خه‌ین له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بوه له‌كاتی خۆشی‌دا كۆمسیۆن پاكی ئێمه‌ی سه‌لماند"
AM:11:45:09/11/2017