جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لەبارەی چۆنێتی میکانیزمی په‌سندكردنی یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هەرێم، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە‌و دەنوسێت: بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به ده‌رچوو داده‌نرێت.
لە راگەیاندراوەکەی جەعفەر ئیمنیكی کە ئه‌مڕۆ ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڵاویکردەوە، هاتووە "دوای په‌سندكردنی یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم، به‌پێی بڕگه‌ی (٣)ی مادده‌ی ١/ یاسای ژماره (٢)ی ساڵی ٢٠١٧، ده‌سه‌ڵاتی ده‌رچوواندنی یاسا و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به ده‌رچوو داده‌نرێت".
هه‌روه‌ها دەنوسێت "په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دوو خولی گرێدانی تر واتا ٨ مانگ له‌كاردا ده‌بێت و ماوەکەی درێژکراوەتەوە بۆ دوو وه‌رزی گرێدانی یاسایی تر له ٦ تشرینی دووەمەوە وادەی وەرزی گرێدان ده‌ستپێده‌كات".
AM:11:57:09/11/2017