" نابێت هێزە چەکدارەکان لە ململانێ سیاسیەکاندا بەکاربهێنرێت"

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د. یوسف محەمەد لەگەڵ شاندێکی باڵای نەرویچی پرسی دوورخستنەوەی هێزە چەکدارەکان لە ململانێ سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و شەفافییەت لە بواریی دارایی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9-11-2017 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی له‌شاندێکی سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویجی کرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ كارستن كارلسن، وه‌زیری راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و سكرتێری یه‌كه‌م له‌ باڵیۆزخانه‌ی نه‌رویجی له‌ عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن و چه‌ند گه‌وره‌ راوێژكار بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئەفریقا و عێراق کرد.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمان، ئاماژەی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و وتی "دەبێ کێشەکان لەچوارچێوەی یاسا و دەستووری عێراقدا چارەسەر بکرێ، نابێ هێزە چەکدارەکان لە ململانێ سیاسییەکانی بەکار بێ. داواشی کرد بە زووترین کات ڕەوشی ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکان ئاسایی بکرێتەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. داوای لە شاندی نەرویچی کرد، لەم بوارەدا ڕۆڵ ببینن و هاوکارمان بن بۆ بە نیشتیمانیکردنی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا."

لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمان، وتی "دەبێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان شەفافییەتی دارایی هەبێ و شۆڕش بکەین دژ بە گەندەڵی و بە هەدەردانی داهاتی هاوڵاتیان."

شاندی نەرویچی، هیوایان خواست کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە ڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و پێکەوە بتوانن ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن.داواشیان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد، پەرلەمانی کوردستان ڕۆڵی هەبێ لە کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و زەمینە سازی بۆ پێکەوە کارکردن و گەشەپێدانی پرۆسەی دیموکراتی.



PM:08:35:09/11/2017