عێراق و ئێران ڕێکەوتنێک لەبارەی نەوتی کەرکوکەوە دەکەن

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ئەنجامدەدات بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە ڕۆژانە لە 30بۆ 60 ھەزار بەرمیل نەوتی ئەو پارێزگایە هەناردەی تاران دەکرێت.


بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ئەمڕۆ هەینی بڵاکراوەتەوە تیایدا  هاتووە "جەبار علی لعبیی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە بەغدا رێککەوتن لەبارەی ھەناردەی نەوتی کەرکوک لەگەڵ حکومەتی تاران ئەنجامدەدات بە گوێرەی رەشنووسی رێککەوتنەکەش ڕۆژانە 30 بۆ 60 ھەزار بەرمیل  نەوتی کەرکوک ھەناردەی  تاران دەکرێت و چاوەروان دەکرێت ئەو بڕەش بەپێی ئاستی بەرھەمھێنان زیاد بکرێت".

لەو ڕاگەێەندراوەدا لعێبی ئاماژەی بەوە کردووە ریککەوتنە لەسەر بنەمای ئەو کۆبوونەوەیەبووە کە کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لەگەڵ وەفدی ئێرانی لە بەغدای پایتەخت ئەنجامیان دراوە .

ئەوەشخراوەتەروو کە لە ھەنگاوی یەکەمدا نەوتی کەرکوک لەرێی تانکەرەوە ھەناردەی  ئێران دەکرێت  و دەگاتە خاڵی ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات لە نزیک  پارێزگای کرماشان ولە بەرامبەردا کۆماری ئیسلامی ئێران ھەمان ئەو بڕە وەردەگرێت کە بۆی ھەناردە کراوە.

باسی لەوەش کردووە ئەو رێککەوتنە لە چوار چێوەی کردنەوەی خاڵی سنورێ نوێی عێراقدەبێت بۆ ساغکردنەوەی نەوتی کەرکوکە و بەرەپێدانی پەیوەندیی ئابورییەکانی نێوان عێراق و ئێرانە لەداھاتوودا .



PM:05:43:10/11/2017