بەپەلە.. كۆسرەت رەسوڵ گەیەنرایە نەخۆشخانە

كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەی فاروق لەشاری سلێمانی.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەسپی راگەیاند بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە 11/11، كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پاش تێكچوونی باری تەندروستی، بەپەلە گەیەنرا وەتە نەخۆشخانەی فاروق لەشاری سلێمانی.

بەپێی زانیاریەكانی سپی ناوبراو لە ژێر چاوێری وردی پزیشكەكاندایە‌و باری تەندروستی ناجێگیرە.



PM:12:48:11/11/2017