نوسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

لە روونكردنەوەیەكدا نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سوپاسی "خەمخۆری كوردستانیانی خۆشەویست" دەكات‌و رایدەگەیەنێت كۆسرەت رەسوڵ لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

دەقی روونكردنەوەكە:

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١١/١١/٢٠١٧ بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی كۆسرەت ڕەسول عەلی تێكچوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.
د.دارا ڕەشید لەتیمی پزیشكی تایبەتی كۆسرەت ڕەسول عەلی ڕایگەیاند كە ئێستا كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایەو چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.
هەروەها سوپاسی خەمخۆری كوردستانیانی خۆشەویست دەكەین و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە لەوەی كە ئێستا بەڕێز كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری پزیشكدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
كۆسرەت ڕەسول عەلی



PM:01:01:11/11/2017