وه‌زیری نه‌وتی عیراق بڕیاریدا لە هەفتەی داهاتووەوە بڕی 30 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان و بنێرێت.
ئه‌مڕۆ شەممە 11ی تشرینی دووه‌می 2017، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووه "جەبار لعێبی فه‌رمانیكردوه به‌ناردنی بڕی 30ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان(سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك)، له‌هه‌فته‌ی داهاتووشدا ده‌ست به‌ناردنی ئه‌و بڕه ده‌كرێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "ناردنی نه‌وتی سپی بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی هاووڵاتیان له‌و ناوچانه، به‌رده‌وام ده‌بێت".
دڵنیایشی داوە لەوەی ئاماده‌كارییه‌كان بۆناردنی نه‌وتی سپی بۆئاواره‌كانی نیشته‌جێی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هاتووه و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا پشكه‌كه‌یان ره‌وانه ده‌كرێت.